send link to app

ژیانی هاوسه رگیری


4.8 ( 3248 ratings )
Utilidades Libros
Desarrollador Hevi Ezzat Ahmed
Libre

پێناسه‌ی پرۆگرام:
ناوی پرۆگرام: ژیانی هاوسه‌رگیری- Zhiani Hawsargiri
ئاماده‌كردنی و ڕێكخستنی بۆ مۆبایل: محمد سه‌نگاوی
داڕێژه‌ری پرۆگرام بۆ ئای ئۆ ئێس(iOS): ئه‌له‌ند كاوه‌
داڕێژه‌ری پرۆگرام بۆ ئه‌ندرۆید(Android): دانیار به‌هادین
به‌رواری ته‌واوبوونی پرۆگرام: 24-8-2018 ، هه‌ینی ، (4) ڕۆژی جه‌ژنی قوربان

ده‌ست پێك:
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م پرۆگرامه‌ی به‌رده‌ستت پێكدێت له‌ (16) په‌رتوك و نامیلكه‌ ، بۆ هه‌ر سێ قۆناغی (گه‌نجێتی و ده‌زگیرانداری و هاوسه‌رێتی) ، بۆ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گه‌لێك گرنگ و پێویسته‌ ده‌توانرێت سوود و كه‌ڵك و قازانجی زۆری لێببینرێت ، كه‌ پڕاو پڕه‌ له‌ زانیاری و هۆشیاری و هۆشداری و ڕێنمونی و ڕێنمای و ڕۆشنبیری و ئامۆژگاری ته‌ندروستی و پزیشكی.

سوپاس نامه‌:
سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه‌م ده‌كه‌م به‌ بێ جیاوازی به‌ كوڕ و كچه‌وه‌ ، كه‌ هاوكار و یارمه‌تی ده‌رم بوون له‌ ئاماده‌كردن و درووستكردنی ئه‌م پرۆگرامه‌.
سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێزیش بۆ به‌ كارهێنان و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌.

داواكاری:
تا زۆرترین خزمان و دۆستان و هاوڕێیانت سوودمه‌ند و پڕزانیاریبن داواكارم له‌ به‌ڕێزت ئه‌م پرۆگرامه‌ بنێریت بۆیان له‌ ڕێگای (Wi-Fi - Bluetooth) ، وه‌ تكا ده‌كه‌م بڵاوی بكه‌ره‌وه‌ له‌ (ماڵپه‌ڕ ، میسینجه‌ر ، فه‌یس بووك ، په‌یج ، گروپ ، ئینیستاگرام ، ڤایبه‌ر ، تێلیگرام ، وه‌تس ئه‌پ ، ئیمۆ ، سناپ چات ، هتد).

ئامانجمان:
مه‌به‌ست له‌ دانان و ئاماده‌كردن و درووستكردنی ئه‌م پرۆگرامه‌ ، خزمه‌ت كردنه‌ به‌ بواری نووسین و په‌رتوك و كتێبی كوردی بۆ مۆبایل ، ده‌مه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ خوێنه‌ری تاكی كورد به‌رچاو ڕۆشن و ئاشنا و شاره‌زابن به‌ بابه‌ته‌ شاراوه‌ و نادیار و په‌نها و نهێنیه‌كان كه‌ گرنگه‌ بۆ ژیانی ئێستا و داهاتوویان.